له كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی سێلتاڤیگۆ میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه‌ی كرد، له‌ئه‌نجامدا، سیڤیلیه یاریه‌كه‌ی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ برده‌وه .
حه‌وت خوله‌ك له ده‌ستپێكرردنی یاری یاریزان جۆولێس كۆندی ده‌ستپێشخه‌ری له یاریه‌كه كرد‌و سیڤیلیه‌ی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م .
له خوله‌كی بیست به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا یاریزان ئیاگۆ ئسپاس جیاوازی گۆڵه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و سێلتاڤیگۆی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م ،سێ خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵ دووباره ئیاگۆ ئسپاس سێلتاڤیگۆی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م.
له خوله‌كی سی و پێنج فێرناندۆ ریگێس جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه‌و گۆڵی دووه‌می بۆ سیڤیلیه تۆماركرد، له خوله‌كی چل وسێ برایس میندێز سێلتاڤیگۆی كرده خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م ، گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی سێلتاڤیگۆ ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست یاریزان ئیڤان راكیتیك گۆڵی سێیه‌می بۆ سیڤیلیه به‌ده‌ست هێنا ، له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌شیش یاریزان ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز گۆڵی چواره‌م و بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی سیڤیلیه به شه‌ست و یه‌ك خال له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دایه‌و سێلتاڤیگۆش به سی و حه‌وت خال له پله‌ی ده‌یه‌م ده‌مێنێته‌وه.
له‌لالیگادا سیڤیلیه سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتا ڤیگۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.