له میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی تۆمار كرد‌و به ئه‌نجامی هه‌شتاو دوو خال به‌رامبه‌ر به حه‌فتاو دوو خال یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ گاسۆل جارێكی تر گه‌رایه‌وه ریزی تیپه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز وه‌كو یاریزانی پیشه‌گه‌ر له خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكی یاری كرد .
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ئاستێكی به‌رزیان له‌هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه پێشكه‌ش كرد‌و یانه باڤاریه‌كه به جیاوازی ده خال یاریه‌كه‌ی به‌سوودی خۆی كۆتایی پێ هێنا ، وێرای ئه‌م دۆراندنهشی به‌لام یانه‌ی بارسێلۆنا پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزیه‌ندی كرد‌و له قۆناغی یه‌كلایی كهرهوهشدا روبه‌رووی یانه‌ی زینت سان بترسبۆرگی روسی یاخود ڤالنسیای ولاته‌كه‌ی خۆی ده‌بێته‌وه.
له‌خولی باسکه‌ی ئه‌وروپا بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.