له میانی ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی سی و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی و له‌م گه‌ره‌ی خوله‌كه‌شدا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مێتز تۆمار كرد‌و پێشه‌نگی یانه‌كانیشی به‌هێزتر كرد .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سانت سیمفۆریان به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست یاریزانی توركی بۆراك یه‌لماز یانه‌ی لیلی به گۆلێك پێشخست ، هێرشه‌كانی لیل به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ توركیه‌كی دیكه كه‌ئه‌ویش محمد زه‌كی بوو گۆلی دووم و سه‌ركه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و بیسته‌مین بردنه‌وه‌شی بۆ یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ست هێنا و یانه‌ی لیل به شه‌ست و نۆ خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد‌و جیاوازیشی له‌گه‌ل پاریس سانت جێرمانی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م بۆ شه‌ش خال به‌رز كرده‌وه‌و یانه‌ی مێتزیش تووشی دوازده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی چل‌و دوو خاله‌و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.