ناوی خۆتان تۆمار بكەن لە سیستەمی تۆماركردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە رێگای ئەم لینكەی خوارەوە.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، هاووڵاتییان ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه http://vac.health.digital.gov.krd ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی پرۆژەی سەلامەتی نیشتمانی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، ئێستا لە سەنتەرەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ڤاكسینی كۆرۆنا لە هاووڵاتیان دەدرێت، حكومەتی هەرێمیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ناوەكانی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی بتواندرێت له زووترین كاتدا بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.