له یاری دێربی شاری تۆرینۆ و له هه‌فته‌ی بیستونۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی تۆرینۆی هاوشاریه‌كه‌ی، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له خوله‌كی سێزده‌دا، یاریزان فیدریكۆ كیێزا گۆڵێكی بۆ یوڤێ تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری پاراگوایی، ئه‌نتۆنیۆ سانبریا گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆرینۆی له خوله‌كی بیستوحه‌وت به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له یه‌كه‌م خوله‌كی گێمی دووه‌میش، ئه‌نتۆنیۆ سانابریا گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری تۆماركرد، دواتر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و خاڵه‌كانی تۆرینۆش له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته بیستوچوار خاڵ.
له‌ئیتاڵیا یۆڤێنتۆس و تۆرینۆ یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.