گۆرانیبێژ هێڵی له‌ڤ نوێترین كاری هونه‌ریی ، كه دوێتێكه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی عێراقی محه‌مه‌د سالم به‌ناوی (مشتاكلك) بڵاوكرده‌وه.
هێڵی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاره نوێكه‌ی به "بۆمب" ناوزه‌ند كردووه.
گۆرانی (مشتاكلك ) تێكسته‌كه‌ی موحه‌مه‌د جبووری نووسیوه ، ئاوازه‌كه‌شی له‌لایه‌ن سه‌یف عامر ئاماده‌كراوه ، عه‌لی ره‌مه‌زان كاری ماسترینگی بۆ كردووه و عوسمان عه‌بود كاری مێكس و دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه.
هێلی جگه له‌م كاره‌ی پێشتر ئه‌وه‌ی خستبووه روو، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی تری هونه‌رییه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كه گۆرانیبێژێكی میسرییه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.