هونەرمەندی میللی شاری خورماتوو محەمەد حەسەن قەوان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 31ی ئازار كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەندی كۆچكردوو لە ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، هونەرمەندێكی ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بووه و چەندان گۆرانی بۆ تەلەڤزیۆنی كەركووك تۆمار كردبوو.
شایانی باسه، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قه‌وان لەسەردەمی بەعسدا لەسەر وتنەوەی گۆرانی (ئازادییە و ئازادی، كوردم ئازادیم دەوێ) كە لە دانیشتنێكدا گوتبووی، دەستگیر كرا و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، بەڵام دواتر بەر لێبوردنی گشتی كەوت و ئازاد كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.