دادگای توركیا رۆژی سێشهمه، سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌كته‌ر و هۆنه‌رمه‌ندی ناوداری توركیا نیلووفه‌ر ئایدان سه‌پاند.
دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیلووفه‌ر ئایدان ره‌خنه‌ی له سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و ره‌خنه‌كانیشی وه‌كو بێ رێزیكردن به ئه‌ردۆغان له قه‌ڵه‌م دراون سزای 11 مانگ و 20 رۆژ زیندانی بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ركردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا زیاتر له 9 هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی بێ رێزیكردن به ئه‌ردۆغان له لایه‌ن دادگایه‌وه رووبه‌رووی سزا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌رده‌لان گۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.