Erbil 19°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:10

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌هۆی سزاکانی ئه‌مریکاوه‌ وڵاته‌که‌یان به‌ چین ده‌فرۆشن؟

په‌كین به‌گوژمه‌ی 400 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌تاران ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ ئێران بۆ پرۆتێستۆكردنی هاریكاری 25 ساڵه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی تاران و په‌كین له‌ چه‌ند شارێك خۆپیشاندان سازكرا.

به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی له‌ شاری تاران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران گردبوونه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان كرد.

خۆپیشانده‌ران هوتافی ''ئێران بۆ فرۆشتن نییه‌'' ، ''مردن بۆ ئه‌وانه‌ی نیشتمان ده‌فرۆشن'' ، '' ده‌جه‌نگین، ده‌مرین و ئێران وه‌رده‌گرینه‌وه‌''یان ده‌گوته‌وه‌.

هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئه‌لبورز و ئه‌سفه‌هان له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگادا گردبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌یان پرۆتێستۆ كرد و دروشمی ''چین له‌ ئێران بچۆره‌ ده‌ره‌وه‌'' و ''هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌مان ده‌وێت''یان به‌رزكرده‌وه‌.

 هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئێرانیانه‌ی له‌ شاری سیدنی ئوسترالیا ده‌ژین له‌به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی چین گردبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌یان پرۆتێستۆ كرد

شایانی باسه‌ به‌پێی رێككه‌وتنێك كه‌ له‌نێوان تاران و په‌كین ئه‌نجامدراوه‌، چین بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ به‌ گوژمه‌ی 400 ملیار دۆلار كاری وبه‌رهێنان له‌ئێران ده‌كات. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.