ئهمرۆ شهممه 27-3-2021 هونهرمهندی شێوهكاری شاری ههولێر (كەریم سابیر) به نهخۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایكرد.
هونهرمهند ناوی تەواوی (كەریم سابیر مستەفا قادر)-ە له ساڵی 1955 لە شاری هەولێر لە دایك بووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغدا 1986، له ساڵی 1973 بۆ یەكەمجار بەشداری لە پێشانگای هاوبەش كردووە لەگەڵ هونەرمەندان (عەبدوڵڵا ڕەسول و جمشیر خەتات) لە شاری هەولێر لە هۆڵی دواناوەندی سەڵاحەدین بە سەرپەرشتی مامۆستا "جەلیل مستەفا.
هونهرمهندی شێوهكار كەریم سابیر بۆ جارێكی دیكه له ساڵی 2007 بروانامهی كۆلیژی پەروەردەی موسڵ بهدهست دێنێت.
كۆچكردوو بەشداری لە گشت پێشانگا هاوبەشەكانی ناو شاری هەولێر كردووە لە دوای ڕاپەڕین و بەشداری لە خولی شەشەمی گەلەری كوردستان كردووە لە هەولێر، بەشداری لە پێشانگای تایبەت بە مامۆستایانی پەیمانگا كردووە لە ساڵی 2003 ئارمی كۆنگرەی یەكێتی لاوانی كوردستانی دروست كردووە، دیكۆرسازی بۆ چەندین شانۆگەری كردووە لەوانە شانۆگەری (ووڵات لە ئاگر) لە نووسین و دەرهێنانی (لالۆ ڕەنجدەر) چەندین ماسكی بۆ شانۆگەری منداڵان ئەنجامداوە.
بۆ ماوەی (9) ساڵ مامۆستای هونەری شێوەكاری بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر، ههروهها ماوەی (3) ساڵ سەرۆكی بەشی شێوەكاری بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر، ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانیش بوو.
دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئهمرۆ شهممه 2021/3/27 له شاری ههولێر كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.