Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:26

27ی ئادار رۆژی جیهانی شانۆ

کوردستان TV
100%

هه‌موو ساڵێ شانۆكاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، ‌ له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی شانۆیی ‌‌ئه‌نجام ده‌درێت.

مێژووی ئه‌م یاده‌ بۆ ساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه‌ كاتێ سێ شانۆ كاری جیهانی(ئه‌رشیبالك ماك لیش ، جۆن برستیلی ، فرانسۆ مۆریاك) وه‌كو ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆ ده‌ست نیشان كران.

له‌ ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ كه‌ پێك هاتبوون له‌ (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاكرۆ ، فرانسوا مۆریاك) كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه‌ له‌(‌ 28 حوزه‌یرانی 1948) له‌ كۆنگره‌یه‌كی شانۆیی كه‌ له‌ شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به‌ سه‌رۆكاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك كرا وه‌كو:‌ هونه‌ری شانۆ چالاكییه‌كی جیهانییه‌ مرۆڤ له‌ رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له‌ خودی خۆی ده‌كات له‌ هه‌ر شوێنێك بێت، شانۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان كۆبكاته‌وه‌ له‌ پێناو ئاشتی له‌هه‌مان كاتدا ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌بریتی بوون له‌‌: فراونكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆییه‌كان له‌ نێوان شانۆكارندا، ئاڵوگۆركردنی بیروراكان له نێوان‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ شانۆییه‌دا پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان گه‌لاندا ده‌ر‌كردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی)  پاشان له‌ ساڵی 1961 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی شانۆكاران كه‌له‌ (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته‌ رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی كردنی 27 ئادار چونكه‌ له‌م رۆژه‌دا له‌ پاریس فیستیفاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره‌ برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆ كچه‌ ئه‌كته‌ری فه‌رنسی كۆچكركردووه‌ ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا.. كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شانۆكاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه‌ ماهی، هیلینه‌ فایكل، پیتر بروك ، جان كۆكتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون. هه‌ر له‌ساڵی 1962 ‌ كاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری شانۆكاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م‌ سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌،‌ ئه‌گه‌رچی شانۆكارانی كورد هه‌وڵێكی زۆر یاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردیش وه‌كو ئه‌ندامن وه‌ربگیرین به‌ڵام یه‌كێك له‌مه‌رجی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه‌ كه‌تۆ ده‌بێت خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ر‌به‌خۆ بیت.

شایانی باسه‌ ساڵانه‌ په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆكارێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌ یه‌كه‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه‌ (1962)‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان كۆكتۆ) بڵاوكراییه‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ هه‌موو ساڵێ شانۆكارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنووسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌كه‌ وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆكارێكی عه‌رب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوكرایه‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌، له‌ كوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆكاران به‌ چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌م یاده‌ ‌ده‌كرێته‌وه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، هه‌ڵبجه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن و چه‌ند شانۆكارێكیش خه‌ڵات ده‌كرێن .به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا چالاكییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێت ، له‌ هه‌ندێ وڵات  به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین چالاكییه‌كان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.