Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:22

ڕۆژی جیهانیی شانۆ پیرۆزبێت

کوردستان TV
100%

سڵاوێکی پڕلەعەتر لە شانۆڤانان شانۆ هەرلەسەردەمی گریکەکانەوە تاکو ئەمڕۆ چەندین قۆناغی دژواری بڕیوە ،لە مێژووی شانۆدا چەندین فەیلەسوف و داهێنەر شەونخونیان کرد،لە دەرئەنجامدا گوڵڕەنگێک لە قوتابخانەو ئاراستەو ستایلی شانویی دروست بوون.

لە سەرەتای سەدەی بیستەم لەگەڵ گەشەندنی پیشەسازی و تەکنیک و تەکنەلۆژیا شانۆ بەقۆناغێکی نوێوە چاوی هەڵهێنا لەسەر بنەمایەکی فیکری و فەلسەفی و هونەری و ئیستاتیکی.لەکۆمەڵگەی شارستانی شانۆ بوە بە شێک لە چەمکی ژیان و کاریگەریەکی بەرچاوی بینی لە داڕشتنەوەو جوانکردنی فەزای خەون و خەیاڵ بوە پردێک بۆ ئاشنایەتی گەلان، شکسپیرهەمیشە دوپاتی دەکردەوە کەژیان شانۆیە و شانۆش جوانبینینی ئەو ژیانە جەنجاڵەیە کەپڕە لە کارەسات و خۆشمەینەتی شانۆ سیحرە ئەم سیحرەش بەکەس بەتاڵ ناکرێتەوە بۆیە لەهەر مەملەکەتێک شانۆ پەراوێز کرا ئەوە هێمای دواکەوتنی ئەو دەسەڵات و میللەتەیە کەنازانن شانۆ زانستە،هونەرە، شارستانیەتە هەربۆیه مایەی نیگەرانیە لەم یادە شکۆیەدا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم یادە هیج چاڵاکیەک ئەنجام نادرێت ئەمەش وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەخاتە پرسیارەوە.

لەهەمان کاتدا شانۆکارانیش نابێت بێدەنگی بدوێنن ، خودەکرا بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆو سەندیکای هونەرمەندان چەند پانێڵ و سمیناری شانۆییان ئامادە بکردایە بۆ ئەوەی شانۆڤانان کۆبکەنەوەو ئاماژە بەو خاڵ و هۆکارانە بکەن کەناکرێت شارێکی گەورەی وەکو هەولێر مومی شانۆکانی بکوژێتەوە و تەنها چاوەڕوانی ئەوەبکەین ڤیستیڤاڵ سازبکرێت و وەکو چاڵاکیەکی میدیایی بەمیوانانی بیانی بڵێین ئێمە شانۆمان هەیەو هوتێلیان بۆ بڕازێنینەوە ، ئەکەر مەسەلەکە قەیرانی دارایی و کۆڕونایە بۆ لەشارو شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان چەندین چاڵاکی ئامادەکراوە.

لەساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان شانۆ لەهەولێر زۆر پێشکەوتوو بوو توانیبوی بینەرێکی ئێجگار زۆر لەدەوری شانۆ کۆبکاتە وە هەریۆیە بە شانازیەوە ئەو سەردەمە بە سەردەمی زێڕینی شانۆ دادەنرێت .شانۆی شار پێویستی بە گوڕو تین و بەردەوامی هەیە . ئەگەر شانۆکارانی هەولێر یەک هەڵوێست و جددی بن دڵنیام دەتوانن ئەو قەیرانە تێبپەڕێنن وەجارێکی تر بینەر لەدەوری شانۆ کۆبکەنەوە وەلایەنە پەیوەندی دارەکان ناچار بکەن کە ئاوڕێک لە نۆژەن کردنەوەی هۆڵەکانی شانۆ بدەنەوە چونکە شاری بێ شانۆ وەکو شاری کوێران وایه ولە ئاسمانی شەوانیدا ئەستێرە نابێنرێت.

د.ژیلوان تاهیر

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.