پاڤێل نێدڤێدی چیكی و جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوس وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە بەم دواییە لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانەوە لەبارەی ئەگەری ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە ڕیزی یوڤێ و گەڕانەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە كۆتایی ئەم وەرزە بڵاوكرایەوە.
نێدڤێد بە تۆڕی دازنی ئیتاڵی ڕاگەیاند كە گرێبەستی كریستیانۆ لەگەڵ یوڤێ لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت و تا ئەو كاتە ڕیزی بیانكۆنێری بەجێناهێڵێت، دوای ئەو وادەیەش كەس نازانێت چی ڕوو دەدات.
جێگای باسە بەم دواییە كۆمەڵێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئەگەری گەڕانەوەی كریستیانۆی تەمەن سیی و شەش ساڵیان بۆ ڕیزی ڕیال خستەڕوو، ئەویش دوای سێ ساڵ یاریكردنی بە درێسی یوڤێ كە نەیتوانی نازناوی چامپیۆنس لیگ بۆ تیپەكە بەدەستبێنێت، هەر بە پێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكان، كریستیانۆ به هاوسهرهكهی و كهسه نزیكهكانی ڕاگهیاندووه وهرزی داهاتوو له ڕیزی خانمه پیرهكه یاری ناكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.