Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:45

80 ملیۆن هاووڵاتی چین ڤاکسینی دژه‌ کۆرۆنایان وه‌رگرت

کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ میدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پتر له‌ هه‌شتا ملیۆن هاووڵاتی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.

له‌و باره‌وه‌ نوێترین ئاماری تیمێكی هاوبه‌شی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ریخستووه‌ كه‌ تا بیست و دووی ئه‌م مانگه‌ هه‌شتا ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار هاووڵاتی له‌ چین به‌ ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كوتراون.

ئه‌و تیمه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كوترێن تا دێت به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه‌ چین به‌نیازه‌ پرۆسه‌ی كوتان به‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا خێراتر بكات و هه‌موو هاووڵاتییان بگرێته‌وه‌و به‌ڵێنیشان داوه‌ به‌م نزیكانه‌یش پرۆسه‌كه‌ هه‌موو هاووڵاتییان‌ بگرێته‌وه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.