دوو بەرپرسى هەواڵگرى ئەمەریکا ئاشکراى دەکەن، سوپاى پاسدارانى ئێران پلانیان داڕشتووە بۆ کوشتنى بەرپرسێکى باڵاى سەربازى ئەمەریکا و هێرشکردنە سەر بنکەى فۆرت ماکنێرى نزیک واشنتۆن دى سى.
ئاژانسى ئاسۆشێتید پرێس لەسەر زارى دوو بەرپرسى هەواڵگرى ئەمەریکاوە هەواڵێکى بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، ئاژانسى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا مانگى کانوونى دووهه‌م چەند بەڵگەیەکى خستووەتەڕوو کە سوپاى پاسداران پلانى هێرشێکى داناوە تا لە کۆتایى ساڵى دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك بیکاتە سەر بنکەى فۆرت ماکنێرى ئەمەریکا.
بە پێی وتەی ئەو دوو بەرپرسەى هەواڵگرى ئەمەریکا، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا وتووێژە تەلەفونییەکانی ئەندامانی هێزی سوپای پاسداران سەبارەت بەم بنکەیە بیستووە و بۆیان دەرکەوتووە فەرماندەکانی هێزی سوپای پاسداران باسی پلانی هێرشیكیان كردووه بۆ سه‌ر بنكه‌ی فۆرت ماكنێر هاوشێوه‌ی هێرشەکەی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دوو هه‌زار، كه كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی ی‌و ئێس ئێس كوول له به‌نده‌ری عه‌ده‌ن له وڵاتی یه‌مه‌ن وه‌ستابوو، له‌لایه‌ن خۆكۆژێكهوه هێرش كرایه سه‌ر گه‌شتییه جهنگییهكهو له ئه‌نجامدا حه‌ڤده سه‌رنشینی نێو گهشتییهكه كوژران.
جیی ئاماژه پێدانه، بنکەى سەربازى فۆرت ماکنێر یەکێکە لەکۆنترین بنکەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەروەها بارەگاى جۆزیف مارتنیشە و ئەو مەترسیەش واى کردووە کە پارێزگارییەکى توندوتۆڵ بخرێتە سەر ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.