Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:32

بایرن میونشن گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی خولەكە.
 لە گەڕی هاتنی قۆناغی شازدە، بایرن سەركەوتنی لەبەرامبەر یانەی لاتسیۆی میوانی دووبارە كردەوەو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانە ئیتاڵیەكەی بردەوە، یاریزانانی بایرن لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی لاتسیۆ دەستپێشخەربوون و له‌ خوله‌كی سی و یه‌كدا، ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی سزای بۆ بایرن لێداو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانی سزاكه‌، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی ئەستێرەو گۆڵكاری یانەی باڤاری گۆڵێكی بۆ تیپەكەی لە خولەكی سی و سێ‌ تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوسێشدا، هێرشبەری كامیرۆنی ئێریك ماكسیم چۆپۆ گۆڵی دووەمی بایرنی بەدەستهێنا، پاشان یاریزان ماركۆ پارۆلۆ تاكە گۆڵی لاتسیۆی لە خولەكی هەشتاودوو تۆماركرد.
 لە گەڕی چووندا بایرن بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن یانە ئەڵمانیەكە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێش لاتسیۆ كەوت و گەیشتە قۆناغی هەشت .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.