به‌رمیلێك خاوی برێنت به 68 دۆلار و 72 سه‌نت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته 68 دۆلار و 94 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 68 دۆلار و 39 سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر 10:09ی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به رێژه‌ی سه‌دا 0،58به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك خاوی برێنت به 68 دۆلار و 72 سه‌نت فرۆشرا.
له هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به 65 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ كه‌متر له‌و رێژه‌یه‌ی پێشبینی ده‌كرا، رۆڵێكی گرنگی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كاندا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئینستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا، یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، هه‌فته‌ی رابردوو، به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌می كردووه له كاتێكدا وا پێشبینی ده‌كرا كه یه‌ده‌گه‌كان 2،7 ملیۆن به‌رمیل زیادبكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵپه‌ساردنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی Oxford–AstraZeneca له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دروستكردووه و رێگره له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخه‌كان.
پێشتر ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، دانمارك، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج و ئیرلاند به‌كارهێنانی ڤاكسینی Oxford–AstraZenecaیان هه‌ڵپه‌ساردبوو.
دوێنێش سوید، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به خوێنبه‌ربوونی مێشك و مه‌ینی خوێن له خوێنبه‌ره‌كان زیاتر ده‌كات، به‌كارهێنانی ڤاكسینی Oxford–AstraZenecaی هه‌ڵپه‌سارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.