له‌نووسینی زانا و مێژوونووس (پرۆفیسۆر دكتۆرزرار صدیق تۆفیق)، كتێبی "كاكه‌یی-ئه‌هلی هه‌ق و شه‌به‌ك" كه مامۆستایه له‌به‌شی مێژووی كولێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی دهۆك، بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه دوو لێكۆڵینه‌وه له خۆ ده‌گرێت ، یه‌كه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه ده‌رباره‌ی كوردی كاكه‌یی- ئه‌هلی حه‌ق كه جیاوازه له‌و نووسینه زۆر و زه‌بندانه‌ی پێشتر له باره‌یانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌و پێییه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ به‌كارهێنراوه و لێكدانه‌وه‌ی ته‌واو نوێ بۆ ناسنامه‌ی كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كانی كراوه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ش بۆ ده‌ق و سه‌رچاوه‌كانیان ئه‌نجامداره‌وه.
لێكۆڵنه‌وه‌ی دوومیش ده‌رباره‌ی كوردی شه‌به‌ك – شه‌ئبه‌كه لێره‌شدا سه‌رچاوه‌گه‌لێك به كارهێنراوه و چه‌رده‌یه‌ك زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی نوێ و بۆچوونی لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی نوسه‌ر خراونه‌ته روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.