هونه‌رمه‌ند حازم بندیان تووشی كۆرۆنا بووە و ئێستا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه، باری ته‌ندروستی جێگیره .
هونه‌رمه‌ندی قه‌ڵا و مناره حازم بندیان له 1\7\1972 له گه‌ره‌كی رزگاری له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، له ساڵی 1992 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه، یه‌كه‌م كاسیتی به‌ناوی "گۆڤه‌نده" تۆمار كردوه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و سروودی نیشتمانیه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی چه‌ندین سیدی و ڤیدیۆ كلیپه ناوی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی:
ساڵی 1993 سروه‌ی به‌یانی.
ساڵی 1994 ڕووبه‌خاڵ.
ساڵی 1995 كه‌ناری.
ساڵی 1996 چراخان.
ساڵی 1997 ئامۆزا.
ساڵی 1998 درۆبۆ.
ساڵی 1999 خۆزگه.
ساڵی 2000 شۆخی هه‌نده‌ران.
ساڵی 2001 دووگمه‌ت داخه.
هونه‌رمه‌ند حازم بندیان فه‌رمانبه‌ره له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌روموزیك له هه‌ولێر ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی لقی2ی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
به ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.