هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خۆی ده‌پۆشێ كه جیاوازه له جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌كانی تر، هه‌ر ئه‌مه‌شه جلوبه‌رگ وه‌ك پێناسه‌یه‌كه بۆ ناسینه‌وه‌ی گه‌لان.
بۆ رێزگرتن له جلوبه‌رگی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نیشاندانی فره‌ڕه‌نگی و رازاوه‌یی و جوانی پۆشاكی گه‌لان، له‌م رۆژه‌دا هاونیشتمانیانی كوردستان به پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پارێزگاری له كه‌لتوور و یه‌كێك له هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كورستان، رۆژی 10ی ئاداری هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی نیشتمانی دیاری كراوه بۆ رێزگرتن له جلوبه‌رگی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و، نیشاندانی جوانییه‌كانی پۆشاكی رازاوه و جوان و ره‌نگاڵه‌یی دانیشتووانی ھه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.