ماوەی 90 رۆژ مۆڵەت دەدرێت بەو كەسانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە ناتوانن دەوام بكەن تا پەیوەندی بە فەرمانگەكانیانەوە بكەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و رایدهگهێنێت: بەهۆی پەتای كۆرۆنا و داخستنی دەروازە سنوریەكان و نەبونی هۆكاری گواستنەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دیكە، ئەو فەرمانبەرانەی لەدەرەوەی وڵاتن، هەر جۆرە مۆڵەتێكیان وەرگرتبێت و كۆتایی هاتبێت ، ئەم بڕیارانە دەیانگرێتەوە:
1- پێدانی ماوەی 90 ڕۆژ بەو فەرمانبەرانەی لە كاتی دەرچوونی ئەو فەرمانە، بۆ ئەوەی دەستبەكار ببنەوە.
2- ههژماركردنی ماوەی كۆتاییهاتنی مۆڵەت تاوەكو دەستبەكاربونەوەیان بە مۆڵەتی بێ موچە.
3- ئەگەر فەرمانبەر دەستبەكار نەبوەوە لەماوەی دیاریكراوی خاڵی یەكەم، ئەوا ئەوا بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان لە هەرێمی كوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.