دوێنێ سێشه‌ممه خۆپیشانده‌رێكی عێراق له سه‌ر یه‌كێك له‌پرده‌كانی سه‌ره‌كی له‌نێو ناوه‌ڕاستی شاری ناسرییه له باشووری عێراق بریندار بوو، له‌و كاته‌ی شوفێری بارهه‌ڵگرێك خۆی كرد به‌نێو خۆپیشانده‌ران.
له‌مباره‌یه‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: یه‌كێك له شوفێری ئۆتۆمبێڵه‌كانی شاره‌كه، ره‌تیكرده‌وه بوه‌ستێ و خۆی كرد به‌نێو خۆپیشانده‌ران و بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران بریندار ببێت ، دواتریش برینداره‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه وێنه‌ی گیراوه، چركه‌ساتی رووداوه‌كه به روونی ده‌رده‌كه‌وێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.