مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، ھێرشه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌ر زیاره‌تكاره شیعه‌كانی به‌غدای به ھه‌وڵێك بۆ دروستكردنی ئاژاوه ناوبرد.
پێشتر سوپای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رۆژی دووشه‌ممه زیاره‌تكاره شیعه‌كانی له‌كاتی چوونیان بۆ ناوچه‌ی كازمییه له باكووری به‌غدای پایته‌خت كرده ئامانج، كوژراوێك و ھه‌شت برینداری لێكه‌وته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی سێ برینداریان ناجێگیره.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا گوتوویه‌تی: "هه‌ڵدانی نارنجۆك بۆ سه‌ر پردی ئه‌ئیمه، ھه‌وڵێكه بۆ درووستكردنی ئاژاوه، به‌ڵام خه‌ڵك وریاتر و به‌تواناتر بوون له تێپه‌ڕاندنیدا".
كازمی گوتیشی: "كه‌سانێك ھه‌وڵیاندا فیتنه و ئاژاوه‌یه‌كی شكستخواردوو له‌رێگه‌ی هه‌ڵدانی نارنجۆك بۆ سه‌ر پردی ئه‌ئیمه، بخه‌نه نێوان عێراقییه‌كان".
راشیگه‌یاند: "قه‌باره‌ی برایه‌تی و ھاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تیم له‌سه‌ر پردی ئه‌ئیمه بینی".
شایانی باسه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به گرتنه‌به‌ری رێكاری توندوتۆڵی ئه‌منیی له‌لایه‌ن ھێزه ھاوبه‌شه‌كانی سوپا و پۆلیس، ژماره‌ی زیاره‌تكارانی كازمییه بگاته لووتكه.
رێوره‌سمه‌كه، رێكردن به پێ له ناوچه جیاوازه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی نزیك به‌ره‌و ناوچه‌ی كازمییه، كه مه‌زارگه‌ی ئیمام كازمی تێدایه، له خۆده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.