Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:24

کونسڵی تورکیا ئامادەی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر

کوردستان TV
#7
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،  لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا، باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی گشتیی تورکیا کرا و تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەدا دەرگای پارێزگای هەولێر بەڕووی سەرمایەگوزار و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا کرایەوە و لەوبارەیەشەوە ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکین لەگەڵتان.

لەلایەن خۆیەوە سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێی کرا و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەی خۆی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئەمڕۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە(زوهێر عەلی شەعلان) پارێزگاری دیوانیە و شاندێکی یاوەری.

لەدیدارەکەدا، وێڕای ئەوەی تەئکید لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، پارێزگاری دیوانیە ڕایگەیاند: "هیوادارین پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای دیوانیە  پەری زیاتری پێبدرێت و تۆکمەتر و باشتری بێت".
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی پارێزگاری دیوانیه‌ و شاندی یاوەری، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان دەربڕی و ڕایگەیاند: "بەتەئکید وەکو پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت پەیوەندیەکی تۆکمە و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریەکی پتەومان لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە نێویشیاندا پارێزگای دیوانیە هەبێت".

p


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.