Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:53

بڕیارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق تاوتوێکرا

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، به‌سه‌رپه‌رشتیى جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەكه‌ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌ ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ بەدواداچوون و کاری پێویست.

ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا گفتوگۆ لەسەر دوو پەرتووك کرا کەتایبەتن بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کەبەسەرپەرشتیی لیژنەكه‌ ئامادەکراون، ئەوانیش بەناوی (ناوچە کوردستانییەکان لەنێوان ڕاستیی مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافیادا) و (بەشێك لەیاساو بڕیارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق).

دوای گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی ئەندامان، لیژنە بریاریدا لەھەفتەی داھاتوو ئەو دوو پەرتووکە بەفەرمی بناسێنێت و بڵاوبکرێنه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.