Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:39

د . چنار سه‌عد عه‌بدولڵا: ئافره‌تان ده‌توانن رۆڵی کاریگه‌ر ببینن و گۆڕانکاری گه‌وره‌ به‌ ده‌ست بێنن

کوردستان TV
100%

د . چنار سه‌عد عه‌بدولڵا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دیراسات و تۆژینه‌وه‌ی پ د ك سه‌باره‌ت به‌ رۆژی 8 ی مارس و رۆژی ئافره‌تانی جیهان و كوردستان ،  له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئافره‌تانی كوردستان كرد ، بۆنه‌یه‌كی جیهانییه‌ بۆ ئافره‌تان وه‌كو هه‌موو بۆنه‌كان , ره‌مزێكی تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ و ئه‌و یاده‌ . 
چنار سه‌عد عه‌بدولڵا رایگه‌یاند , كه‌ ئه‌مسال سه‌یر بكه‌ین چ كارێك بكه‌ین بۆ ئافره‌تان , چی كراوه‌ له‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌ ساڵی رابردوو بۆ ئافره‌تان . 
پێویسته‌ ساڵانه‌ راپرسی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئافره‌تان له‌ چ ئاستێكدان .

پێویستیمان به‌ داتاو ئامار هه‌یه‌ كه‌ چی كراوه‌ له‌ پرسی توندو تیژی و نه‌خوێنده‌واری و ئاستی به‌ره‌و پێشچوونی ئافره‌تان له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێوه‌ر هه‌یه‌ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ , ئافره‌تیش ئایا ئه‌و مافانه‌ی هه‌یه‌ , كه‌ مافی كه‌سیه‌تییه‌ وه‌ك ده‌ربرین , هاوسه‌رگیری , پیشه‌گه‌ری , خوێندن , به‌شداری كردن له‌ كایه‌ی سیاسی و ئیداری . 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ كوردستان تا ئێستا مافه‌كان پێشێلكاری هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان .
كۆمه‌ڵێك بوار هه‌ن پێویسته‌ رۆَلی خۆیان ببینن , بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌تایبه‌تی پێدانی رۆڵی كاریگه‌ر به‌ ئافره‌ت . 
د . چنار سه‌عد عه‌بدولڵا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دیراسات و تۆژینه‌وه‌ی پ د ك  راشیگه‌یاند  پێویسته‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا  په‌روه‌رده‌ هه‌وڵ بدات له‌ سه‌ره‌تای خوێندن یه‌كسانی نیشان بدات له‌ نێوان ئافره‌ت و پیاو . 
پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كی وا دروست بكرێت تێكه‌ڵاوییه‌كی ته‌ندروست بێته‌ كایه‌وه‌ له‌ نێوان پیاوو ئافره‌ت .
له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی گۆرانكاری ئاسانه‌ , به‌ڵام پێویستیمان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ هه‌یه‌ , هه‌رچه‌ند گۆرانكاری نه‌وعی نراوه‌ به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی دراوسێ . 
هه‌وڵمانداوه‌ تواناكان نیشان بده‌ین و متمانه‌ دروست بكه‌ین كه‌ به‌ڵێ ئافره‌تان ده‌توانن رۆڵی كاریگه‌ر ببینن و گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌ ده‌ست بێنن . 


دارشتنی : سوهێل تاهیر 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.