له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه‌سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەرواری 8ی ئازاری 2021 وەزیری دارایی و ئابوری و پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و به‌رپرسانی یه‌كه‌ی 70 و 80 كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاندووه: لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.
لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.