Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:51

ئه‌مرۆ له‌ یادی رۆژی ئافره‌تان چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ردێت

ڤارین سالار ومیران عه‌لی ڤیستیڤاڵی رۆژی جیهانی ئافره‌تان له هه‌ولێر ده‌ڕازێننه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی چاڵاكیه‌ جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵی هه‌شتی مارس‌ ، رۆژی جیهانی ئافره‌تان كه‌ له‌ هه‌ولێر سازده‌كرێ . هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ڤارین سالار و میران عه‌لی فیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌رازێننه‌وه‌ .ڤارین به‌نمایشی فاشیۆنی جلوبه‌گی كورد ی له‌ دیزاینه‌كانی خۆی كه‌ كۆمه‌ڵه‌ مۆدێلێك نمایشی ده‌كه‌ن هونه‌رمه‌ند میران عه‌لی یش به‌چه‌ند گۆ رانیه‌كی به‌جۆشی‌.فیستێڤاڵه‌كه‌ش له‌ گوڵان تاوه‌ر روژی دووشه‌مه‌ سه‌عات 3 تا 8 ی ئێۆاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ كه‌ چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراو جۆر له‌ خۆ ده‌گڕێ .

ktv
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ سپێد كه‌ منداڵێكه‌، ته‌مه‌نێكی بچوك به‌ڵام پڕه‌ له‌ به‌هره‌ی جوان،  له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت، به‌  9 تابڵۆی جیاواز   له‌گوڵان تاوه‌ری هه‌ولێر، به‌شداری پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ده‌كات. 
هاتن بۆ هه‌مووانه‌ به‌ ره‌چاوكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و به‌ستنی ماسك.


هه‌رله‌ یادی 8ی ماس رۆژی جیهانی ئافره‌تان چه‌ند ئافره‌تێكی توركمان به‌ جلی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پاركی شار له‌شاری هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش ده‌كه‌ن.
تێبینی چاڵاكیه‌كه‌ كاتژمیر 11  ده‌ست پێده‌كات
 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.