Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:12

ئه‌مرۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ چه‌ند پرسێک به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشەممە رێكەوتی 8 ى 3 ى 2021، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر سێ پرس دەكات.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991 بۆ ماوەی چل خولەك بەڕێوەبچێت.

هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

هه‌روه‌ها برگه‌ی سێیه‌م خوێندنەوەی یاداشتێك لەلایەن  سەرۆكی لیژنەی (داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت) بەبۆنەی یادی (8ی مارس) وەك رۆژی جیهانیی ئافرەتان ده‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.