Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:25

پاپا فرانسیس: نابێت هیلاکبین لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و برایەتی هاتووین ئەو پەیامە بگەیەنین

کوردستان TV
#7
100%

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان قه‌داسێكی ئاینیی به‌ڕێوه‌برد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پاپا فرانسیس لەیاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر و  بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان وتارێكی پێشكه‌ش كردو رایگەیاند: جارێکی دیکەی بەپێویستی دەزانن جەخت لەبنەماکانی مەسیحیەت بکەنەوە لە هاوڕێیەتی، ئاشتی و پێکەوەژیان .

پاپای ڤاتیکان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، خه‌ڵكی هه‌مووان خوشك و برای یه‌كدین و پێویسته‌ په‌ند و وانه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان وه‌رگرین.

له‌ میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا گوتی: دەبێت لەرێگەی کردارەکان هەڵەکان راستبکەنەوە، بەتایبەت هاووڵاتیانی عێراق لەماوەی رابردوودا بوونەتە قوربانی توندوتیژی بەهۆکاری جیاواز.

پاپای ڤاتیکان رایگەیاند: نابێت هیلاكبین لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و برایەتی و ئەمڕۆ هاتووین تا جەختبكەینەوە، كە ئاشتی و برایەتی فریامان دەكەوێت، بۆیە بەهۆی توندوتیژییەكانەوە برینی گەورە لەسەر جەستەمان دروستبووە و كاتی زۆری دەوێت تا هەموومان پێكەوە ئەو برینانە ساڕێژ بكەین.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆبووەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.