سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد، ئێرانی به به‌رپرس دانا لە هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی زەریای عوممان.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێرانی تاوانبار كرد به هێرشه‌كان و گوتی ئێران له‌پشت سه‌رجه‌م هێرشەکان بووە لە کەنداو، هۆشداریشیدا و گوتی تۆڵە دەکەینەوە و لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەین.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێران بۆته‌هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ ئێرانی به به‌رپرس دانا لە هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی زەریای عوممان و گوتی: پێویسته سنوورێك بۆ هێرشه‌كانی ئێران دابنرێت.
هاوکات ئەڤیڤ کۆچاڤی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل ئێران بە گەورەترین سەرچاوەی هەڕەشە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت و ده‌ڵێت ئێران نەک تەنیا هەڕەشەیەکی ئەتۆمییە بەڵکو هاوکات تیرۆر بە ناوچەکەدا بڵاودەکاتەوە و کردەی تیرۆریستی ئەنجامدەدات.
کۆچاڤی گوتیشی هێزی به‌رگری ئیسرائیل رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران و هەروەها هەر مەترسییەکی دیکە دەبنەوە.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه کەشتی بارهەڵگری ئێم ڤی هێلیۆس رەی لەدوای بەڕێکەوتنی لە بەندەری دەمام لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە لەسەر ئاوی کەنداو بەرەو گەرووی هورمز ده‌چوو دوای گه‌یشتنی بە زەریای عوممان لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ناوچەکەوە ناچارکراوە بگەڕێتەوە بۆ بەندەری ئیمارات بۆ ئەنجامدانی پشکنین و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە لە چوار شوێنەوە تێکشکاوە.پێشتریش بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند ئەنجامە سەرەتاییەکانی بەردەستی ئیسرائیل ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕه‌نگه ئێران دەستی لە تەقینەوەکەدا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.