Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:22

داودئۆغڵو: ئێمه‌ له‌ دژی داخستنی پارته‌ سیاسییه‌کانین

کوردستان TV
100%

مشتومڕه‌كانی داخستنی هه‌ده‌په‌ له‌ توركیا گه‌رم و گوڕتر بوونه‌ و ئه‌گه‌ری داخستنی هه‌ده‌په‌ له‌ ئارادایه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی گۆشاره‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ( مه‌هه‌په‌) بۆ سه‌ر ئاكه‌په‌ كه‌ هاوبه‌شیه‌تی و پێكه‌وه‌ هاوپه‌یمانی جمهووریان دامه‌زراندووه‌، بۆ داخستنی هه‌ده‌په‌، سه‌رۆكوه‌زیری پێشووی توركیا و هه‌روه‌ها به‌رپرسی پێشووی ئاكه‌په‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كه‌ ئێستا سه‌رۆكی پارتی داهاتوو ( گه‌له‌جه‌ك پارتی)یه‌ رایگه‌یاند كه‌ پارته‌كه‌یان له‌ دژی داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كانه‌.

سه‌رۆكی گه‌له‌جه‌ك پارتی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند كه‌ داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كان زیانی بۆ دیموكراسیه‌تی توركیا ده‌بێت و ئێمه‌ وه‌كو گه‌له‌جه‌ك پارتی له‌ دژی داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كانین و له‌ جیاتی داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌ ئه‌و ئه‌ندام یا به‌رپرسانه‌ی ئه‌و پارتانه‌ كه‌ تاوان یا كاری نایاسایی ده‌كه‌ن سزا بدرێن و نابێت به‌ هۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ پارتییه‌كی سیاسی دابخرێت.

ماوه‌یه‌كه‌ بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ( مه‌هه‌په‌) گۆشاری زۆری خستووته‌ سه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاكه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی كردنی په‌كه‌كه‌ دابخات، به‌ڵام ئاكه‌په‌ تا ئێستا به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ وه‌كێڵی سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په‌ نوومان قۆرتووڵمووش جه‌ختی له‌وه‌ كردبوویه‌وه‌ كه‌ داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كان سوودی بۆ توركیا نابێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌یش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م گۆشارانه‌ی سه‌ر هه‌ده‌په‌ بۆ پارچه‌ كردن و لاواز كردنی ئۆپۆزسیۆنی توركیان و هه‌ده‌په‌ سه‌ری خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆشارانه‌ شۆڕ ناكات.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.