به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی به فه‌رمانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا دوو گرووپى چه‌كدارییان له سووریا بۆردومان كرد، كه به لایه‌نگرى ئێران ناسراون، بەریتانیا پشتیوانی بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان دووپاتکردەوە.
له‌م باره‌یه‌وه لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕێ کۆمەڵایەتی تویتەر، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا له‌سه‌ر زاری دۆمینیک راپ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نوسیویەتی: بەریتانیا پشتیوانی وەڵامەکەی ئەمەریکا دەکات دژی گروپە چەکدارییەکان کە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە، ئێمە دەزانین هەڕەشەی میلیشیاکان لەکوێدایە و هاوبەشی ئەمەریکا دەکەین لە ئامانجەکانی کارکردن.
لای خۆیەوە، لیۆد ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەوە زانیاری نوێی ئاشکراکرد و رایگەیاند، هێرشەکە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بایدن بووە و بەوردی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.