Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:38

یەکەم خەڵاتی (گوڵ سوو) پێشکەش بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا

کوردستان TV
#7
100%

دەزگای شەفەق بۆ ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن یەکەم خەڵاتی (گوڵ سوو) پێشکەش به نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

گۆڤاری (گوڵ سوو ) سەر بە دەزگای شەفەق بۆ ڕۆشەنبیری و ڕاگەیاندن که بڵاوکراوەیەکی تایبەتدا له ژێر ناونیشانی ( فەیلی دووس) بۆ ئەو کەسایەتەی کە زۆرترین پشتگیری له کوردانی فەیلیدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە گۆڤاری فەیلی دووس  لەیەکەم ساڵدا بەڕیز نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد .

ئەمەو له ووتەیەکیدا سەرنووسەری گۆڤارەکه سەبارەت به دەستنیشانکردنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە که کەسایەتیەکی خاوەن ئەزموونه لەسەرجەم بوارەکاندا بایەخ  به لایەنەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشەنبیری دەدات هەروەها بەوە ناسراوە که پاڵپشتیەکی بەهێز و و هەڤاڵی کوردانی فەیلی یه ، وێڕای به ئەندازیاری ئاوەدانی ناسراوە .

شیانی باسە بڕیارە له نەورۆزی ئەمساڵ یەکەم خەڵاتی گۆڤارەکه پێشکەش به بەڕێزیان بکرێت ، دواتر ئەم خەڵاتە دەبێتە ساڵانه و بەر له هاتنی مانگی ئادار و نەورۆز ناوەکه دەستنیشان دەکرێت .

یونس حەمەد

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.