Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:57

مەسرور بارزانی: زانیاری باشمان لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر دەسکەوتووە

مه‌سرور بارزانی
کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند: زانیاری باشمان لەسەر ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر هەولێر دەسكەوتووەو گەیشتوون بەو لایەنەی ئەو كارەی كردووە.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی به‌شێكی شه‌قامی (150) مه‌تری له‌ شاری هه‌ولێر، كرده‌وه‌  له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ مه‌سرور بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كردو رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به‌ هاووڵاتیان، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگریمان لێ بكه‌ن و رێگری دروست بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌ چاكسازییه‌ له‌سه‌ره‌تای كابینه‌دا به‌ڵێنمان به‌ هاووڵاتیانی داوه‌.

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: لێره‌دا بابه‌تێكی دیكه‌ هه‌یه‌ ده‌مه‌وێ عه‌رزی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌م، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووه‌ ئامانجی ده‌ستی تیرۆر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ و شاری هه‌ولێر كران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان.

به‌رێزیان گوتیشی: هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ ده‌زگاكانی هێمنایه‌تی و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه‌ كه‌وتنه‌ خۆ و كارێكی زۆر زۆر به‌ په‌له‌ و خێرایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌رزوو سه‌ره‌داوی باشیان كه‌وته‌ ده‌ست و توانیان رۆژ به‌ رۆژ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ له‌ پشت ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ بووه‌ زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌توانم به‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست رابگه‌یه‌نم، كه‌ ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه‌، زانیاری زۆر باشیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بووه‌، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ من راسته‌وخۆم به‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداوه‌ كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌مان هاوبه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی زیاتریش بكرێت بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیپێكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتوون نامه‌وێ هه‌موو بابه‌ته‌كان لێره‌ به‌ راشكاوی باس بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ به‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نم، كه‌ شوكر بۆ خوا توانیومانه‌ ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه‌ بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست و له‌ كاتێكی نزیكدا هیوادارم لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن.

شایه‌نی باسه‌ شەوی 15ی ئەم مانگە ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری هەولێر كران، قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.