Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:42

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا له‌گه‌ڵ بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەروەی بەلجیکا کۆدەبێتەوە، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی رایگه‌یاند: گرنگە بەلجیکا وەکو ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریبکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لە سەر داوای وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس لەگەڵ بەرپرسی بەشی باکوری ئافریقا و کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەروه‌ها بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی تیشکی خستە سەر چەند خاڵێک کە گرنگترینیان بریتی بوون لە:

پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە و هەروه‌ها دوایین زانیاری لە سەر پەیوەندیەکان و دانوساندنی نێوان هەرێم و عێراق کە نوێنەری حکومەت رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی راگەیاندووە کە ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لە گەڵ سەرجەم پرسەکان بە تایبەتی پرسی بودجە رێککەوێت و هەر لەو چوارچێوەش چەندین شاندی رەوانەی بەغدا کردووە.

بابەتی زیاد بوونی چاڵاکیەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کە هۆکارەکەی بۆ نەگەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان بەغدا و هه‌رێم دەگرێتەوە و گرنگە بەلجیکا وەکو ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریبکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

گرنگی جێبەجێ کردنی رێکەوتنی شەنگال و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان  چەند بابەتێکی گرنگی نێوان هەردوولا بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.