Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:06

فازڵ میرانی: 26ـى ئایاری ئه‌مساڵ پارتی کۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

کوردستان TV
#7
100%

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: 26ی ئایاری ئه‌مساڵ  پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی ده‌به‌ستێت.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان 26 ئایاری ئه‌مساڵ ، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی دامەزراندنییەوە لە ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و شه‌شه‌وه‌ تاکو ئێستا، سێزده‌ کۆنگرەی لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز بەستووە، کە بەشێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلوول) لە چیاکانی کوردستان بەستران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.