Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:25

ئه‌ردۆغان: ده‌مانه‌وێت ھه‌ماھه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا به‌ھێزتر بکه‌ین

کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانمان زۆر زیاتره‌ له‌ بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌مانه‌وێت ھه‌ماھه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌ھێزتر بكه‌ین.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆمیته‌ی ئاراسته‌كردنی نیشتمانی تورك- ئه‌مریكا رێكخراوه‌.

سه‌ركۆماری توركیاله‌ په‌یامه‌كه‌یدا  گوتی: له‌ چوارچێوه‌ی روانگه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ھه‌ماھه‌نگیان به‌ھێزتر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی:باوه‌شكردنه‌وه‌ بۆ كوده‌تاچییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن وڵاتێك كه‌ خاوه‌ن بانگه‌شه‌یه‌ له‌ بواری دیمه‌كراسی و ئازادییه‌كان، دژبه‌یه‌كێكی گه‌وره‌یه‌.

سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا گوتی: له‌م قۆناغه‌ی دوایدا ھه‌موومان پێكه‌وه‌ شاھیدی ئه‌وه‌ بووین كه‌ دۆستایه‌تی تورك-ئه‌مریكا به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیددی تێپه‌ڕبوو.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند : ئێمه‌ وه‌ك توركیا، له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانمان زۆر زیاتره‌ له‌ بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.