Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:43

چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌ڵه‌کی

به‌ كار هێنانی ماكیاج  به‌شێوه‌كی ناته‌ندروست كاریگه‌ری  نه‌رێنی له‌سه‌ر نه‌خۆشی به‌ڵكی زۆر ده‌بێت.
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشی به‌ڵه‌كی  له‌ نه‌خۆشییه‌كانی بۆماوه‌ییه‌ ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ چاكبوونه‌وه‌ی به‌  شێوه‌یه‌كی ته‌واوا  تووشبووه‌كه‌  له‌م نه‌خۆشیه‌  مه‌حاڵه‌، زۆر جاریش  به‌ نه‌خۆشی پێست ناسراوه‌ له‌ ژن و پیاو دا بوونی  هه‌یه‌، ره‌نگی سپی شیرییه‌.

چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌رێگه‌ی تیمێكی پزیشكی  له‌ پسپۆرانی  چاو ، پێست ، بۆماوه‌یی  ده‌بێت ، كه‌  نه‌خۆشه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێری دا ده‌بێت، له‌كاتی چاره‌سه‌ریشی زیاتر جه‌خه‌ت له‌سه‌ر چاو  و پێست ده‌بێت .

پارێزگاركردن له‌چاو

ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی به‌ڵه‌كی ده‌بێت ،هه‌ندێ گرفتی له‌ چاو بۆ دروست ده‌بێت ، هه‌وككردنی چاوی به‌دوای خۆیدا دێنێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ندێ رێوشوێن هه‌ن نه‌خۆش ده‌توانێت بۆ سه‌لامه‌تی چاوه‌كانی په‌یره‌و بكات وه‌كو : چاویله‌كه‌ له‌ چاوكردن ، یان دانانی هاوێنه‌ی پزیشكی..هه‌ندێ جاریش دكتۆره‌كان  راهێنانی چاو به‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌ده‌ن ، به‌تایبه‌تیش بۆ چاوه‌ ته‌مبه‌ڵه‌كان،بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ ، بۆ سه‌لامه‌تی چاوه‌كان  له‌ نێوان دوو ساڵ تا سێ ساڵ پشكنیین  بۆ چاو بكرێت.

پارێزگاری له‌ پێست

گرنگی دان و پارێزگاریكردن له‌ پێست له‌ رێگه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ تیشكی خۆر  بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر رێگایه‌كی زۆر ته‌ندروسته‌ بۆ پێست ، به‌تایبه‌تی له‌ كاتی نیوه‌ڕۆ چونكه‌ ئه‌و كاته‌ تیشكی خۆر زۆر به‌هێزه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست زۆر ده‌بێت. حاڵه‌تی ده‌روونی  و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری زۆر له‌ زیاد بوونی  نه‌خۆشی به‌ڵكی هه‌یه‌ تا ده‌كرێت  كه‌سه‌ تووشبووه‌ زۆر بیری لێنه‌كاته‌وه‌ ، ده‌وربه‌ریشی هاوكاری بن ، به‌ كار هێنانی ماكیاج  به‌شێوه‌كی ناته‌ندروست  كاریگه‌ری  نه‌رێنی له‌سه‌ر نه‌خۆشی به‌ڵكی زۆر ده‌بێت.

چاره‌سه‌ر له‌ رێگه‌ی ده‌رمان

لێكۆله‌ره‌وان چه‌ندین لێكۆڵنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌خۆشی به‌ڵكی كردوه‌ بۆ ئاشكرا كردنی توانای ده‌رمان له‌چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆششیه‌ ، تائێستا چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌میان  له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كردوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌رمانی (نیتیسینون) تاره‌ده‌یه‌ك وه‌كو راگرتنی به‌ڵكی واته‌ له‌ شوێنی خۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات ئه‌ویش زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌. .

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران

ژێده‌ر- ئه‌لمه‌وزه‌ع   

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.