لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق بۆ رێگریكردنی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆی سنورداری راگەیاند.
ئه‌مرۆ شه‌ممه لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عیراق قەدەغەی هاتوچۆ راگه‌یاند: بۆ ماوەی دوو هەفتە جێبەجێ دەکرێت، لە رۆژی پینجشەممەی داهاتوو 18ی ئەم مانگە دەچێتە بواری بواری جێبەجێکردنەوە، لە كاتژمێر 8:00ی شەو تا 5:00ی بەیانی.
قەدەغەکەش ماوەی دوو هەفتە درێژەی دەبێت، ڕێگریش دەکرێت لە دانانی پرسە و کۆبوونەوە لە ماڵی ئەو کەسانەی کۆچی دوایی دەکەن، هەر کەسێکیس بڕیارەکە پێشێل بکات بە پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
هەروەها لیژنەکە بڕیاریدا بە داخستنی مزگەوت و حسێنییەکان و تەنها بۆ بانگدان دەکرێنەوە.
هەروەها بڕیاردراوە خوێندن لە قوتابخانە و کۆلێژ و پەیمانگاکان بەشێوەی ئەلکترۆنی و ئۆن لاین بەڕێوە بچێت، بڕیارەکەش بۆ ئەمان لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، جگە لە قۆناغی کۆتایی کۆلێژی پزشکی کە قەدەغەکردنە نایانگرێتەوە.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌ڵێت: ئەنجامدانی ئاهەنگ لە هۆڵەکان قەدەغە دەکرێتەوە، سەنتەرەکانی مەساج و جوانکارییش دادەخرێن.
له لێدوانێكی بۆ سه‌نته‌ری هه‌واڵی نیشتیمانی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق حه‌سه‌ن ته‌میمی رایگه‌یاند داوامان له لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی كردووه لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و پارێزگایانه رابگه‌یه‌ندرێت كه رێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا به‌رزبووه‌ته‌وه هاوكات داوای داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان كردووه و به جێگه‌ی ئه‌وه خوێندن به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ته‌واو بكرێت.
ته‌ندروستی عێراق پێشنیاری كردووه بازاڕ و شوێنه قه‌ره‌بالغه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی دابخرێن و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان و زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری بۆ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له عیراق به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه و ته‌نها له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمیری رابردوودا دووهه‌زار و پێنجسه‌د و سی حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.