بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەگەر بودجەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان بچێتە چوارچێوەی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە پێشبینی دەکەین بۆ ئەمساڵ هەشت بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕاگەیاند: ئەگەر بودجەی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان ببێت بە بەرنامەی کاری پەڕلەمانی عێراق پێشبینی دەکەین بۆ ئەمساڵ هەشت بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، چونکە بڕی حهفتسهدوو نۆههد ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ کڕینی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بۆ ئێستاش ئەم بابەتە لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".
گوتیشی: "تاوەکو عێراق خاوەنی ئەو هەموو کێشە و قەرزە بێت، نرخی دۆلار جێگیر نابێتەوە، چونکە نزمبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار سوودی بۆ عێراق هەیە، تاوەکو عێراق بارودۆخی دارایی خۆی جێگیر نەکاتەوە بەهای دۆلار جێگیر نابێتەوە و کاریگەری ئەو کێشە و مامەڵە نا دروستانەی کە لەگەڵ داهاتی عێراق دەکرێت وایکردووە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی خۆشی بە بارێکی سەختدا تێپەڕ ببێت، ئێستاش عێراق باجی کێشەکانی خۆی بە هەرێمی کوردستان دەدات و بۆ سوود و قازانجی خۆی بەهای دۆلاری بەرز کردووەتەوە".
ناوبراو ڕاشیگەیاند سەرجەم خواردن و کەلوپەلەکان لە لایەن عێراقەوە دەنێردرێن بۆ هەرێمی کوردستان و خۆی کەلوپەلەکان دەکڕێت، ئێمە تەنیا دابەشکارین لێرە و هیچ نوێنەرێکمان لە عێراق نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.