Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:26

ته‌ندروستترین شێوازی خه‌وتن بۆ ئافره‌تانی دووگیان 

کوردستان TV
100%

ئەنجامەكانی كۆمەڵێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئافره‌تانی دووگیان لە ماوەی سكپڕیدا كاتێك لەسەر پشت دەخەون ئەوە رەنگە ئارام بخەون ، بەڵام ئەم شێوازەی خه‌وتنه‌ بە تایبەت لە مانگەكانی دووەم و سێیەمی سكپڕی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆرپەلەی ناوسكی ئافرەت ، هۆكاری ئەمەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كاتێك ئافرەت بەم شێوەیە دەخەوێت و سكەكەی مانگی دووەم و سێهەمێتی ئەوە خوێن كەمتر دەڕوات بۆ ناوكە پەتكی چونكە لەم دۆخەدا كێشی منداڵدان بەتەواوەتی دەكەوێتە سەر خوێنهێنەرەكان و ئەمەش وادەكات ئافرەتەكە دوای ئەوەی هەڵدەستێت لەخەو پەستانی خوێنی بەرز ببێتەوە و سەری گێژبخوات و خۆراكی پێویست كەم بچێت بۆ كۆرپەكەی ، ئەمەش زیاتر مەترسی لەسەر تەندروستی ئەو ئافره‌تانه‌ دروست دەكات كە خۆیان نەخۆشی شەكرە یان پەستانی یەرزی خوێنیان هەیە .


پێویستە گرنگی بەم شێوازانەی خه‌وتن بدرێت تا دوور بن له‌ كێشه‌ی ته‌ندروستی:


خه‌وتن لەسەر لا ته‌نیشته‌کان:


ئەو خانمانەی هەست بە ئازاری پشت دەکەن، پێویستە هەوڵ بدەن لەسەر لا بخەون، بەڵام نابێت بەدرێژایی شەو لەسەر ئەو لایە بخه‌ون  بەڵکو دەبێت ئەملاو ئەولا بکەن، پسپۆڕان ئامۆژگاری خانمان دەکەن باشتر وایە زیاتر لەسەر لای چەپ بنوون.


خه‌وتن لەسەر پشت یا دەم:


ئەشێ خه‌وتن  لەسەر پشت یان ده‌م لە ماوەی دووگیانیدا ببێتە هۆی ناڕەحەتی نابێت خانمان لەسەر ئەو دوولایە بنوون چونکە دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ئازاری گەدە.


ده‌توانیت سەرینێــک بخەیتە نێوان قاچەکانت و ژێرسکت: 


ئەمە واتلێدەکات هەست بە ئارامی بکەیت و هاوکاریت دەکات لەکاتی خه‌وتندا، جگە لەوەش هاوکاریت دەکات لەناو جێگادا زۆر نەجوڵێیت.

ئا: هۆژین شه‌وكه‌ت
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.