Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:59

ئه‌مریکا: له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران و کۆریای باکوور هاوکاری یه‌کن

کوردستان TV
#11
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران و كۆریای باكوور هاوكاری یه‌كن.

لیژنەی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاودێریی گەمارۆکانی سەر کۆریای باکوور دەکەن لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کۆریای باکوور بڕیارەکانی ئەو ئەنجوومەنەی پێشێل کردووە و لە له‌گه‌ڵ ئێران هاوکاریی ئەتۆمی و مووشەکییان دەستپێکردووە.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی لێژنه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ بواری ئه‌تۆمی ئه‌و كاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ کۆریای باکوور دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی کڵاوەی ئەتۆمیی نوێ بۆ مووشەکە بالیستییە دوورمەوداکانی.

هه‌رچه‌نده‌ ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌، بەڵام بە وته‌ی بەرپرسێکی ئێرانی کۆریای باکوور و وڵاتەکەی بەردەوامن لە هەماهەنگییەکانیان لە پرۆژەکانی گەشەپێدانی مووشەکی دوورمەودا.

سه‌ره‌ڕای داخستنی سنووره‌كان توندكردنی ڕێكاره‌كان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی، كۆریای باكوور بەردەوام بووە لە هاوردەکردنی زیاتر لە بڕی رێگەپێدراو لە سەرچاوە نەوتییەکان.

هاوكات هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و چین پاڵپشتی سەرەکیی کۆریای باکوورن و ئەو تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و وڵاته‌ رەتدەکەنەوە.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.