باڵیۆزى تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند: عێراق یەکێکە لەو پێنج دەوڵەتەى کە تورکیا زۆرترین کاڵاى بۆ هەناردە کردوون لە ساڵى دووههزار و بیستدا.
فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لە عێڕاق ڕاشیگهیاند: چین، ئەڵمانیا، ڕوسیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و عێراق ئەو پێنج دەوڵەتەى جیهانن کە لە ساڵى دووههزاروو بیست زۆرترین کاڵایان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
ڕونیشیکردووەتەوە، قەبارەى بازرگانى لە هەمان ساڵدا لەنێوان تورکیا و عێراق بیست ملیار و شهسهد و شێست و شهش ملیۆن دۆلار بووە. فاتح یەڵدز جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەوەش قەبارەى بازرگانى "هاوردە و هەناردە" لەنێوان هەردوو وڵاتدا بیست ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە لە ساڵێکدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.