Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:47

راوێژکارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا: وڵاته‌که‌ی له‌هاوکاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
#5 #7
100%

راوێژكاری باڵای سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم، رایده‌گه‌یێنێت، كه‌ ووڵاته‌كه‌ی له‌هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌: ده‌یانه‌وێت رۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان له‌پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی وه‌زاره‌ت زیاتر و فراونتر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ 9ی 2ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جۆرج، راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری كۆبۆوه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئێوه‌، پڕبایه‌خ و گرنگن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، وتیشی:  به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و به‌یه‌كه‌وه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش دوورده‌خه‌ینه‌وه‌.

راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم، رایگه‌یاند: ئه‌وان دڵخۆشن به‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، رایانگه‌یاند: له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كان، بچووكترن له‌و ئیراده به‌هێزه‌‌ی كه‌ بۆ چاكسازی هه‌یه‌، له‌مڕوه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگیمان فراونتر و باشتر ده‌بێت.

كۆبوونه‌وه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌رێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ پته‌وتر بكرێت، كه‌ له‌ده‌رئه‌نجامدا شكستپێهێنانی تێرۆر و تیرۆریستانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هاوكات هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه‌ پرسی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌رێگه‌ی چاكسازی و هاوكاری  لۆجیستی و سه‌ربازی و راوێژكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.