Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:45

چۆن فێری گفتوگۆ و هونەری وەڵامدانەوە بین ؟

کوردستان TV
100%

زۆرجار تووشی ئەو بارودۆخانە دەبین و بێ ویستی خۆمان راپێچی نێو یارییەك دەكرێن كە حەز بە چارەی ناكەین و كەسانێك بۆ ئازاردانی دەروونیمان، كۆمێنتێكی بێبایەخ و، بۆچوونێكی برینداركەر، وەیان توانجێكی بێ بنەما و سووكایەتیمان پێ دەكەن، لەو كاتەدا پێویستە چی بكەین تاكو خۆمان لەو گێژاوە دەرباز بكەین و بتوانین سەركەوتوو بین لە یاریەكەكەدا ؟ چۆن وەڵامی ئەم كەسانە بدەینەوە، بەڵام وەڵامدانەوەیەك كە بە شێوەی ئەوان بێزاركەر نەبێ، بەڵكو بە ئەدەبەوە دەبێ گەنگەشەییان لەگەڵ بكەین تاكو كاریگەری خراپی لە سەرمان نەبێ !
ئەم وەڵامانەی خوارەوە لە چوار چیوەی چەند ئامۆژگارییەكە بۆ ئێوە و زۆر یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی هەست بە بێدەنگی و بچووكی و پێشێڵكردنی مافی خۆت نەكەیت. 

1ـ باوەڕ بەخۆبوونی خۆتی پێ نیشان بدە:
گرنگ نییە چەند سەرسامیت بەو وشانەی پێت وتراوە، هەوڵ بدە وا خۆت نیشان بدەی كە وشەكانی كاریگەری لەسەرت دروست نەكردووەو پارێزگاری لە گۆڕانكارییەكانی سەر رووخسار و شێوەی هەڵسوكەوتت بكەیت و خۆت كۆنترۆڵ بكەیت، چونكی ئەگەر هەر كاریگەرییەكی نەرێنیت نیشان بدەیت، كەسەكە دەزانێت كە وشەكانی ئازاری تۆیان داوەو ئەگەر كەسێكی خراپ بێت و بە ئەنقەست سووكایەتیت پێ بكات، هەر بەردەوام دەبێت و پێی خۆش دەبێت كە هەراسانی كردووی و خواستی خۆی جێبەجێ كردووە. 

2ـ بۆ ماوەیەك بێدەنگ بە و پاڵنەرەكانی دەستدرێژیكەر بزانە:
بێدەنگ بە، یان واز لە قسە كردن بێنە، بە بێدەنگی سەیری بكە و، دڵنیابە كە دوژمنایەتی ناكەیت، ئەم هەڵسوكەوتە ئەو دەرفەتەت پێ دەدات كە لە هەموو پاڵنەرەكانی ئەم كەسە تێبگات كە چی دەكات، یان بۆچی ئەو كارە دەكات، ئامانج لە قسەكانی چییە؟ ئایا سروشتی كەسایەتی ئەو وایە كە هەمیشە حەز بە گاڵتەكردن و سوكایەتیكردن بكات بە دەووربەر ؟!
زانینی پاڵنەری كەسێك یارمەتیت دەدات بۆ زانینی وەڵامی ڕاست بۆ ئەو كەسە، تاكو هەوڵەكانت سەركەوتوو ببێ بۆ ئەوەی جارێكی تر بەو شێوەیە رەفتارت لەگەڵ نەكات.

3ـ خۆت كۆنترۆڵ بكە و بەردەوام بە ئارامی بمێنەوە :
هەرچیش بێت بیر لە كاردانەوەی توند مەكەوە و بازرگانی بە وینە و بێڕەوشتیەوە مەكە لەو كارەدا، تا زیاتر لە خۆتی بپارێزی و، بەرامبەرەكەت لاوازتر بێت و لە كۆتایی بەهێزەكەیشدا بیت، ئەمە بۆی دەسەلمێنێت كە هیچی بەدەست نەگەیشتووە و هەوڵەكانی لە توڕەكردنی تۆ دا بێهودە بووە، ئەمەش یارمەتی زیرەكانەت دەدات.
 
 4ـ وشەكان بە زەردەخەنەوە ببڕە، ئەگەر ناتوانیت وەڵام بدیتەوە :
ئەگەر ئەو كەسەی سوكایەتیت پێ دەكات كەسێكی بەتەمەنە، یان ناتوانیت وەڵامی بدەیتەوە لەبەر حورمەتی بۆ باری خۆی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو شتانەی لەبارەی تۆوە دەیڵێت هەڵەیە، چارەسەر لێرەدا ئەوەیە كە قسەی كەسەكە بە زەردەخەنەیەك بپچڕیت، بۆ ئەوەی وای نیشان بدەی ئەو قسانەی كە گووتی كاری تێنەكردیت و، زۆر گرنگ نەبوون بە لاتەوە. 

5ـ هاوسۆزی بۆ دەستدرێژیكەر، ئەگەر ئەمە حاڵەتی لەناكاو بێت:
ئەگەر لەلایەن كەسێكەوە سوكایەتیت پێ بكرێت كە ڕێزی لێدەگریت و بەزۆری بە ڕێكوپێكی لەگەڵت دەدوێت و یەكەمجار بێ هەڵسوكەوتی بەو شێوەیە بێ لەبەرامبەرت، لێرەدا بۆت دەردەكەوێت كە ئەم كەسە فشاری خراوەتە سەر، یان بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێ و ئەو دۆخەی لێی هاتە دەرەوە مەبەستی ئاراستەكردنی سووكایەتییەكە نەبوو، بەڵكو بە هۆی ئەوەوە بوو كە پێیدا تێدەپەڕێت، لێرەدا ئەرك ئەوەیە كە هاوسۆز بێت لەگەڵ ئەم كەسە، تا بزانیت چی لێ بەسەر هاتووە، دواتر سەرنجی بۆ بدەیت و ڕازی نابێت داوای لێبوردنت لێ بكات، ئەو كات بە پێی كات دەكرێ شێوەی قسەكانی بگۆڕێ‌، بەڵام سەختە بۆی كە ئەو كات داوای لێبوردنت لێ بكات.

6ـ روبەڕوبونەوەی كەسەكە و ئاگاداركردنەوەی لە هەڵسوكەوتەكانی:
ئەگەر ئەو كەسەی لە پێشتدایە وەك نوكتەیەك ئەمە دەڵێت و نەزانێ كە تۆ قبوڵت نەبوو، زۆر دوور مەهێڵە بڕوات، ئاگاداری بكە لەو كارەی كە دەیكات، سنووریش بۆ قسەكردنی دابنێ .

7ـ لە قەبارەی خۆی زیاتر مەدە بە كەسی ئازاردەر:
پێشتر باسمان كرد كە تۆ كاردانەوەیەك نیشان نادەیت كە بەرامبەرەكەت وا هەست بكات دڵتەنگ بووی بە قسەكانی، هەروەها ئەو كەسانەی كە حەز بە ئازاردانی تۆ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك ناكرێ گەورەییان بكەیت و لێانەوە نزیك بیت، كارێك مەكە لای هەموو خەڵكی باسی ئەو كەسە بكەیت كە چی بەسەر تۆ هێناوە، چونكی ئەمە وا لە كەسەكە دەكات بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەو كارەی كە كردویەتی و، دەزانێ چۆن بریندارت دەكات، بۆیە رەوشەكە لە بەرژەوەندی خۆت بقۆزەوەو پێبكەنە و دواتریش كارێكی وا بكە قسەكانی ئەو بێ بایەخ بكەیت و لەگەڵ رۆژگار هاورێیەتیت لەگەڵی كاڵ بكەوە.

8ـ بابەتەكە بە شەخسی مەكە:
ئەگەر سوكایەتیت پێ دەكرێت، بە شەخسی وەریمگرە، وەك ئەوەی كە ئەمە كەموكوڕییەك بێت لە تۆدا، ئەمە كاریگەری نەرێنیت لەسەر دروست دەكات و دەروونت نا ئارام دەكات، بۆیە ئەم بیرۆكانە لە خۆت دوور بخەوەو، چونكە هیچ هەڵەیەك لە تۆدا بوونی نییە و، خوداوەند بە جوانی تۆی دروست كردووە، بەڵام ئەو كەسە بێشەرمە كە بەو كارە تانەت لێ دەدات ئەمە دەگەڕێتەوە سەر لاوازی و كەموكوڕی كەسایەتی بەرامبەر و هیچ پەیوەندییەكی بە كەسایەتی تۆوە نییە.
سوكایەتی و گاڵتەكردن بە خەڵك، شێواز و ڕەفتارێكی خراپەو ئەو كارەش تەنیا لە كەسانی خراپ چاوەڕێ دەكرێ، بۆیە كەسێكی زیرەك بە و ڕێگە مەدە كەس سەرزنشتت بكات، وەیان سووكایەتیت پێ بكات، لە جێی هەر پرسیارێكی بێزاركەر و توانجێكی بێ بنەما، وەڵامت هەبێ و ئەو كەسانەش بخرە نێو لیستی رەش و دووركەوتنەوە لێان باشترین چارەسەرە .
ئامادەكردنی / مەهدی محەممەد
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.