له ده‌ستپێكی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له كه‌شێكی سارد‌و به‌فراویدا به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هێرتابه‌رلینی میوانداری تۆمار كرد.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له به‌رلین به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و یه‌ك یاریزانی فه‌ره‌نسی گینگیسلی كۆمان تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد .
هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ یاریزانانی هه‌ردوولا دروست بوو به‌لام به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای یاریه‌كه ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و یانه‌ی بایرن پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكات بۆ ولاتی قه‌ته‌رو به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له جامی جیهانی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه‌و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و یانه‌ی هێرتا به‌رلینیش خاوه‌نی حه‌ڤده خاله‌و له پله‌ی پازده‌مین دێت .
بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هێرتابه‌رلین تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.