ئیبرایمی لاجانی، نووسه‌رو شاره‌زای سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی كومیته‌ی ناوه‌ندی حدكا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده ئێران له ڕواڵه‌تدا نیشان ده‌دات كه ئه‌وان به‌هێزن، به‌ڵام باری ئابوری ئێران به شێوه‌یه‌ك خراپه كه خه‌ڵكی ئێران به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو پێنج هێنده‌ی تر هه‌ژار بوونه.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زا سیاسییه ده‌ڵێت: باری ئابووری ئێران ئێجگار خراپه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه چه‌ند ئیداره‌ی بایدن پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ ئێران.
ئیبراهیمی لاجانی ده‌شڵێت: مه‌لاكانی ئێران زۆر له‌وه زیاتر پێویستیان به ڕێككه‌وتنه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران لاجانی گوتی: پێموایه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ن كۆماری ئیسلامی چیدی هه‌ڕه‌شه‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.