Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:30

ئیسرائیل به‌ته‌نیا هێرشی سه‌ربازی ده‌کاته‌ سه‌ر ئێران ؟

کوردستان TV
100%

تساحی هنگبی، وه‌زیری كاروباری جووله‌كه‌نشین رایگه‌یاند: پێده‌چێت ئه‌مریكا هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئێران، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ناچاربین به‌ته‌نیا هێرشێكی سه‌ربازی بكه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل ،وه‌زیری كاروباری جووله‌كه‌نشین پێی وایه‌ ئه‌مریكا هه‌رگیز هێرش ناكاته‌ سه‌ر وێستگه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران .

هه‌روه‌ها تساحی هنگبی ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئیسرائیل بڕیار له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بدات،یانیش به‌ته‌نیا هێرش بكاته‌ سه‌ر وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌وانه‌یه‌ ئیسرائیل ناچار بێت به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م مه‌ترسییه‌ دووربخاته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.