Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

له‌کوردستانی ئێران پیاوێک هاوسه‌رو منداڵه‌کانی خۆی ده‌کوژێت

كۆتایی به‌ژیانی خۆشی ده‌هێنێت
کوردستان TV
100%



پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی دەبێت و لە بۆرسەی ئێران هەموو سەرمایەکەی لە دەست داوە، ئافره‌ت و منداله‌كانی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 1 1 ى 2 ى 2021  پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی (ئەفشین حەیدەریان) ئافره‌ته‌كه‌ی خۆی بە ناوی (لەیلا زەنگەنە) و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی (عەلی حەیدەریان) تەمەن 17 سال و (هەستی حەیدەریان) تەمەن 10ساڵی بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین خەلیلیان کە کارمەندی بانک بووە بە هۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بۆرسەی ئێران و هەڵشکانی (مایەپووچ بوونی) سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بکوژ دوای ئەوەی ئافره‌ت و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە و دواتر لەوێ کە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.